بەڕێوە چوونی لانیکەم شەش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران
چوارشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۳   |  24-04-2024

ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵان، ژمارەیەک لە خانەنشینکراوانی فەرهەنگی لە بەردەم پارێزگای یەزد، ژمارەیەک مامۆستای خانەنشینکراو لە بەردەم وەزارەتی پەروەردە لە تاران، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی بەندەرعەباس لە بەردەم فەرمانداری ئەم شارە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
هەروەها کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی کاغەز لە بەردەم پارێزگاریی شاری شووش و ژمارەیەک لە شۆفێری ئۆتۆمبێلە قورسەکان لە بەردەم کۆمپانیای نەفتی خاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد و خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بوون.
لە لایەکی دیکەوە، هاوکات کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی یاسووج لە بەردەم شارەوانیی ئەم شارە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.