فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی چلەی مۆختار ئەحمەدی لە مەریوان
هەینی ۲۰-۰۸-۱۴۰۱   |  11-11-2022

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی خەزەڵوەر ڕێوڕەسمی چلەی موختار ئەحمەدی لە گۆڕستانی “دارسەریران”ی مەریوان بە بەشداری هاووڵاتییان بەڕێوە چوو. هاووڵاتییان لەسەر گڵکۆی “مۆختار” دروشمی “ئازادی. ئازادی. ئازادی، کوردستان، کوردستان ، گۆرستانی فاشیستان، ئەمە دوائین پەیامە ، ئامانج تەواوی نیزامە، مەرگ بۆ دیکتاتۆر، ژن، ژیان، ئازادیان بەرز کردەوە و پەیمانی ڕێز و وەفاداری و درێژەدان بە خەباتیان لەگەڵ سەرجەم گیانبەخت کردووانی ڕێگای ئازادی نوێ کردەوە.
شایانی باسە کە “مۆختار ئەحمەدی” ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە شاری مەریوان گیانی بەخت کرد.