فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەکارهێنانی نایاسایی ئۆتۆمبێلی شەخسی بەندکراوێکی سیاسیی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە
پێنجشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۲   |  13-04-2023

پۆلیسی “فراجا” ڕۆژی سێشەممە، ١۵ی خاکەلێوە سزای لەسەر ئۆتۆمبێلی مورتەزا محەممەدی تۆمار کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئۆتۆمبێلی ناوبراو لەلایەن ئیتلاعاتی سنە دەستی بەسەردا گیراوە.

تۆمارکردنی سزا بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ، دەرخەری ئەوەیە کە شۆفێرەکەی لە دارستانەکانی پارێزگای گوڵستان بە شێوەیەکی نایاسایی و بە خێرایەکی زۆرەوە لێخوڕیوە.

بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی مورتەزا محەممەدی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعات، لە کاتێکدایە کە دوو جار لەلایەن لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، لە ڕۆژەکانی ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ و ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەسەرداگرتنی دراوە.

مورتەزا محەممەدی، ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕەشەمەی پارەکە، لە مەیدانی “دایک”ی شاری سنە و لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بەرەو ماڵ دەڕۆیشتەوە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕاگیراوە و ناوبراویان ڕفاندووە.