فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەکردەوە دەرهاتنی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی سەقز
پێنجشەممە ۰۶-۰۲-۱۴۰۳   |  25-04-2024

سزای سێدارەی بەندکراوێک کە چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا، لە زیندانی ناوەندیی سەقز جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گوڵان سزای سێدارەی فەرزاد خادەم خەڵکی سەقز لە زیندانی ناوەندی سەقز جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرابوەوە.
فەرزاد خادەم مانگی پووشپەری ۱۳۹۹ بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی بە ناوی تیرداد ئاتەش ئەفروزی لە ڕێگەی بەکارهیێنانی چەک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
هەواڵی لەسێدارەدانی فەرزاد خادەم تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە میدیا حکوومەتییەکان بە تایبەتی میدیای سەر بە دەزگای دادوەری ڕژیم بڵاو نەبووەتەوە.