بەکردەوە دەرهێنانی سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتیەکی خەڵکی هەرسین
سێشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۱   |  24-01-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانبار، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی شەرەفخان ئەکبەری و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرمانشا، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا بوو.
بە پێی ئامارەکان لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٧ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی کەرەج لە سێدارە دراون.