بەکردەوە دەرهێنانی سزای لەسێدارەدانی لانیکەم ٨٣٤ کەس لە سالی ٢٠٢٣دا لە ئێران
چوارشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۲   |  06-03-2024
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٣دا لانیکەم سزای لەسێدارەدانی ٨٣٤ زیندانی جێبەجێ کردووە کە ئەو ڕێژەیە بەرزترین ڕێژەی تۆمار کراوە لە ساڵی ٢٠١٥وە.
بەپێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا کۆماری ئیسلامی، سزای لە سێدارەدانی ٥٨٢ کەسی جێبەجێ کردووە. ئامارەکانی ئەمساڵ ٤٣ لەسەد بەرزبوونەوە نیشان دەدەن.
دوو ڕێکخراوی “مافەکانی مرۆڤی ئێران” و ڕێکخراوی فەرەنسی “پێکەوە لە دژی سزای لە سێدارەدان” لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا باس لەوە دەکەن کە جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی زیاتر لە ٨٠٠ کەس لە ئێران لە ماوەی یەک ساڵدا، بەرزترین ئامار لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا هەژمار دەکرێت. ئامارە تۆمار کراوەکان باس لەوە دەکەن کە لەو ساڵەدا لانیکەم ٩٧٢ کەس لە سێدارە دراون.