
کارەساتی دڵتەزێنی تەقینەوە لە بەندەر ڕەجایی هەتا ئێستا بووەتە هۆی گیان بەختکردنی نزیک بە ١٠٠ کەس، بێسەر و شوێن بوونی دەیان کەس و برینداربوونی زیاتر لە هەزار کەس. ڕاپۆرتەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لانیکەم لەسەدا ٩٠ی قوربانیانی ئەم کارەساتە کرێکار بوون. لە هێندێک حاڵەتدا تەنانەت ئیمکانی دۆرزینەوە یان ناسینەوەی قوربانییان بوونی نییە. ئەم تەقینەوە گەورەیە زیانێکی زۆر و قەرەبوو نەکراوەی بە شۆفێران و کامیۆنداران گەیاندووە. لەم ڕووداوەدا ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێران بریندار بوون، بێسەروشوێن بوون، یان گیانیان لەدەستداوە. هەروەها دەیان کامیۆن و بارهەڵگر بەهۆی شەپۆلی تەقینەوە یان ئاگرکەوتنەوە لەناوچوون یان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە. زۆرێک لەو شۆفێرانە بەهۆی نەبوونی بیمەی تەئمینی ئیجتماعی و بەرنەکەوتنی بیمە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لە دۆخێکی سەخت و قەیراناویدان. شیرکەتەکانی بیمەش لە دانی خەسارەتی کامڵ خۆدەبوێرن. سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە یەک حەفتە لەم کارەساتە هیچ ناوەندێکی ڕەسمی وڵامی بارودۆخی شۆفیران و زیانێک کە بەریان کەوتووە نەداوەتەوە. ئەم کارەساتە و هاوکات کەمتەرخەمی و بێدەنگیی بەرپرسان بووەتە هۆی نیگەرانی و تووەیی شۆفیران و بنەماڵەکانیان.
سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحید، وێڕای دەربڕینی هاودەردی و هاوسیۆزیی دووبارە لەگەڵ هەموو قوربانییانی ئەم کارەساتە، لەوانە هاوکارانی شۆفیر، وەک بەشێک لە بزووتنەوەی کرێکارانی بەشی گواستنەوە، لێبڕاوانە خوازیاری بەهرەمەندبوونی گشت شۆفیرەکان لە بیمەی کامڵی ئۆتۆمبێل و پۆششی بیمەی تەئمینی ئیجتماعییە. هەروەها، ئێمە لەسەر پێویستیی پێدانی کامڵی حقوق و مەزایای ڕۆژانی نەخۆشی و بیلاتەکلیفی بە گشت کرێکاران لەلایەن خاوەنکاران و شیرکەتەکانەوە تەئکید دەکەین.
ئیعترازاتی شۆفیرەکان و ڕێژەی کامیۆنەکان لە شارە جۆراوجۆرەکان، هێمایەکی ڕوونە لە هاوپشتیی چینایەتی و ئیعتڕاز بەرامبەر بە خوڵقاندنی کارەسات و کەمتەرخەمیی مەرگباری بەرپرسانە. ئەم حەرەکەتانە نەتەنیا دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ هاوکارانی جەرگسووتاوە، بەڵکوو هاوارێکە لەدژی ئەو کارەساتانەی کە دەکرا بە لانیکەمی مشوور و تەگبیرەوە بەریان پێ بگیرێت.
ئەم کارەساتە بۆ جارێکی تر نیشانی دا کە نەبوونی ڕێکخراوەی سەربەخۆ، سەرتاسەری و بەهێزی کرێکاران، وە نەبوونی نیزامی بیمەی گشتگیر و عادڵانە، کرێکاران لەوانە شۆفیران، لە کاتی قەیراندا بێ پەنا و زیانهەڵگر دەکات. لەم ڕووەوە، ئێمە خوازیاری ئەوەین کە ناوەندە بەرپرسەکان دەستبەجێ وڵامدەرەوەی ئەم کارەساتە بن. زەرەر و زیانەکان قەرەبوو بکەنەوە و بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی کاری و گیانی و پیشەیی گشت کرێکاران لەوانە شۆفیر کامیۆنەکان، هەنگاوی بەپەلە و کرداری هەڵگرن.
چارەسەر بۆ کرێکاران یەکگرتوویی و ڕێکخراوە.
بەیاننامەی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئوتوبووسڕانیی تاران و دەوروبەر
١٤ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی
بڵاوکردنەوەی دووبارە: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە
www.facebook.com/Peshrawcpiran
www.instagram.com/Peshrawcpirn