فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیاننامەی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئوتوبووسڕانیی تاران و دەوروبەر بۆ مەحکووم کردنی دەستبەسەرکردنی نوێنەرانی کرێکارانی شرکەتی بەهرەبەرداریی مێترۆی تاران
دوشەممە ۱۵-۰۲-۱۴۰۴   |  05-05-2025

پێنج کرێکاری مێترۆی تاران، کە بە نوێنەرایەتیی هاوکارانی خۆیان پەیگیری ئیسلاحاتی سیاسی لە ئەساسنامەی شیرکەتی مێترۆ و باشترکردنی بارودۆخی پێدانی حقوق و مەزایا بوون، تەنیا یەک ڕۆژ بەر لە ڕۆژی جیهانیی کرێکار، لە ماڵی شەخسیی خۆیان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کران. هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە.

کرێکارانی میترۆ، کە شەو و ڕۆژ لە بارودۆخی سەخت و زیانباردا لە تونێلی ژێر زەویدا کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی گەشتێکی سەلامەت و ئاسوودە بۆ هاووڵاتیان، خۆیان لە ئیمکاناتی پێویستی خۆشگوزەرانی و مافە سەرەتاییەکان بێبەشن.

لە بارودۆخێکدا کە کرێکاران بەهۆی مافخوازی و ئیعتراز بە گرانیی بێسنوور بەرەوڕووی هەڕشە، لەسەر کار دەرکردن، دەستبەسەر کردن و پەروەندەسازی دەبنەوە، ئەرکی هەموو ئێمە کرێکارانە کە بە یەکگرتوویی و هاوپشتی لە بەرامبەر ئەم سەرکوتانەدا بوەستینەوە.

سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحید وێڕای مەحکووم کردنی لێبڕاوانەی دەستبەسەرکردنی نوێنەرانی کرێکارانی شیرکەتی بەهرەبەرداریی مێترۆی تاران، خوازیاری ئازادیی دەستبەجێ و بێ شەرت و مەرجی ئەوان، ئازادیی گشت چالاکانی کرێکاری بەندکراو و وەدیهاتنی هەموو مافەکانی کرێکارانە.

چارەسەر بۆ کرێکاران یەکگرتوویی و ڕێکخراوە.

بەیاننامەی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی ئوتوبووسڕانیی تاران و دەوروبەر

١٤ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی

بڵاوکردنەوەی دووبارە: تەلەڤیزیۆنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە

https://alternative-shorai.tv
https://cpiran.org
https://komala.co
https://t.me/peshrawcpiran

www.facebook.com/Peshrawcpiran

www.instagram.com/Peshrawcpirn

https://t.me/KomalaCpiranTv