لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، شاهیدی پەرەسەندنی ڕەوتی سەرکوتکردنی مامۆستایان و چالاکوانانی سینفین. لە سەروبەندی ساڵی خوێندندا لقی چواری دادگای پێداچوونەوە موحسین عومرانی، ئەسغەر حاجب، مەحموود ملاکی، عەبدولڕەزا ئەمانیفەر، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی سینفیی مامۆستایانی پارێزگای بووشێهری بە پێدانی ٩٦٠ ملیۆن ڕیال مەحکووم کرد. ئەمەش لە بری ئەو حوکمانەی زیندانە کە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی پارێزگای بووشێهرەوە دژبەم چالاکە سینفییانە دەرکرابوو. چەند ڕۆژ دواتر حوکمی یەک ساڵ زیندانی موحسین عومرانی بۆ ماوەی شەش مانگ پشتڕاست کرایەوە.
لەگەڵ دەستپێکی مانگی ڕەزبەر هەیئەتی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچیی ئیداری کارمەندانی ئیدارەی گشتیی ئامووزش و پەروەرشی پارێزگاکانی تاران ئەحمەد حەیدەری نۆسرەت دەبیری ناحیەی یەکی شارستانی بەهارستان و چالاکی سینفی فەرهەنگیی بە خانەنشینی بەپێی سەنەواتی خزمەتی دەوڵەتی و بە کەم کردنەوەی دوو گرووپ مەحکووم کرد. لە کردەوەیەکی دیکەدا کەوکەب بۆداغی پگاه چالاکی سینفیی فەرهەنگیانی خووزستان ئیزە بۆ دەربڕینی دوایین دیفاعی بۆ لقی ١٣ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەهەواز بانگ کرا و دوو حەفتە دواتر جەلەسەی دیفاعی کەوکەب بۆداغی لە لقی ١٣ی دادسەرای دادگای ئیقلابی خووزستان بەڕێوەچوو. لە مەشهەد لقی ٢٥ی پێداچوونەوە دیوانی عەداڵەتی ئیداری وێڕای ڕەتکردنەوەی ناڕەزایەتیی محەممەد حسێن سێپێهری حوکمی دەرکردنی ئەم موعەلیمە زیندانییەی لە ئامووزش و پەروەرش دوای ٢٦ ساڵ سابقەی تەدریس پەسند کرد و حسێن واحدی چالاکی سینفی موعەلیمان لە خوراسانی شۆماڵی بۆ دادگای ئینقلاب بانگ کرا. لە کوردستان هەیئەتی پێداچوونەوەی وەزارەتی ئامووزش و پەروەرش، سومەیە ئەختەر شۆمار چالاکی سینفی موعەلیمانی مەریوانی لەسەر کار دەرکرد. موعەلیمانی پارێزگای ئەلبۆرزیش لە سەرکوتی دەوڵەتی پزیشکیان بێ نەسیب نەمان و مێهدی معرف مۆشاوری مەدرەسەکانی ناحیەی پارێزگای ئەلبۆرز، بازخەرید و لەسەر کار دەرکرا. لە سنە مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردە سەر ماڵی شەخسی ڕەزا شەریفە چالاکی سینفیی موعەلیمان و ماڵەکەیان پشکنی.
هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی موعەلیم، ئیسماعیل عەبدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی سینفی موعەلیمانی تاران لەسەر بڕیاری هەیئەتی تەخەلوفاتی ئیدارەی ئامووزش و پەروەرشی شارستانەکانی تاران بە ٢٤ ساڵ سابقەوە بازخەرید و لەسەر کار دەرکرا. تۆمەتەکانی ناوبراو: “بەشداری لە کۆبوونەوە، مانگرتن و خۆپیشاندانی نایاسایی، هاندان بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە، مانگرتن و خۆپیشاندانی نایاسایی و چالاکیی نایاسایی لەڕێگەی ئەندامیەتی لە ناوەندی سینفیی مامۆستایان و سەرپەرشتیی ناڕەزایەتی سەرتاسەری موعەلیمان و …” ڕاگەیەندراوە. مەبەست لەم بڕیارانە گەیاندنی پەیامێکی ڕوونە بۆ مامۆستایان کە ڕژێم جگە لە زیندان و دوورخستنەوە و دەرکردن بژێوی خێزانەکانیشی کردووەتە ئامانج و لەم سەرکوتکردنەدا هیچ جیاوازییەک لەنێوان حکومەتی ڕەئیسی و پزیکشیاندا نییە.
لە دوایین ڕێوشوێنی سەرکوتگەریدا، بڕیاری محەممەد حەبیبی لە لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەدا پشتڕاستکرایەوە. ئەم حوکمە پەیوەندی بە ناڕەزایەتی محەممەد حەبیبیەوە هەیە بەرامبەر بە ژەهراویکردنی زنجیرەیی خوێندنگاکان لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠١. لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٢دا ئەم چالاکە سینفییە لە کاتێکدا کە تەنیا دوو مانگ لە ئازادکرانی لە زیندان تێپەڕیبوو، لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا و هەتا مانگی جۆزەردانی هەمان ساڵ لە بەندی ئەمنیەتیی ٢٠٩دا ڕاگیرا. خاڵی گرینگ سەبارەت بە قەتعی بوونی حوکمی وتەبێژی ناوەندی سینفیی مامۆستایانی تاران ئەوەیە کە بەر لە دەرکردنی ئەم حوکمە لەلایەن چەندین ئەکاونتەوە کە سەربە ڕەوتە فاشیست و ئەمنیەتییەکان بوون هەوڵ دەدرا ناو و کەسایەتیی ناوبراو خراپ بکەن. ئەم هەوڵانە لەلایەن ئەو ئەکاونتانەوە ئەنجام درا کە پێشتریش لە ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٠دا بە بەڕێوەبردنی بەرنامەی مەجازی هەوڵی تەخریبی بزووتنەوەی موعەلیمانیان دەدا. ئەوان ئیدیعای ئەوەیان دەکرد کە موعەلیمان لە ناڕەزایەتییەکانی شەقام کەڵک وەردەگرن و ڕێکخراوی سینفی و شۆرای هاوئاهەنگی پارێزەری ئەم وەزعەن و هاوئاراستە لەگەڵ میدیا ئەمنیەتییەکان هەوڵی خراپکردنی موعەلیمانیان دەدا و بە ئەدەبیاتێکی فاشیستییەوە لە پشت ئەکاونتە مەجازییەکانەوە، خۆیان بە ڕێبەری ڕاپەڕینی خەڵک پێناسە دەکرد. ئەم هەوڵانە لە دوای ڕاپەڕینی ژینا بۆ زەربەلێدان لە بزووتنەوەی موعەلیمان درێژەی بوو. بەڵام لە مانگی گوڵانەوە هەتا پووشپەڕی ١٤٠١ کاتێک چالاکانی سینفی لە سەرتاسەری ئێران کرانە ئامانجی هێرش و دەستبەسەر کران، دوورخرانەوە و لەسەر کار دەرکران، بەداخەوە کەس لەم باندە فاشیستانە پرسیاری نەکرد کە بۆچی ٣٠٠ کەس لەو کەسانەی بە قەولی ئەوان لە شەقام بە قازانجی دەسەڵات کەڵکیان وەردەگرت، دەسبەسەرکران و حوکمی قورسیان بەسەردا سەپا؟
بێگومان ئاماری سەرکوت تەنیا لەم چەند نموونەیەدا خولاسە نابێتەوە. بەداخەوە هێشتا هێنێدک لە موعەلیمان لە میدیایی کردنەوەی هەواڵی خۆیان دەترسێن. هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران لە زانکۆی فەرهەنگیان لە خوێندن بێبەری کراون.
شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوی سینفیی مامۆستایانی ئێران سەرجەم حوکمەکانی بانگ کردن، لەسەر کار دەرکردن، دەستبەسەرکردن و زیندان و هەموو جۆرە سزایەک دژبە موعەلیمانی لەسەرکار و خانەنشین و خوێندکاران بە توندی مەحکووم دەکات. وە هۆشدار بە دەسەڵات دەدات کە ئەگەر ئەم ڕەوتە درێژەی بێت بۆ دیفاع لە هاوکارانمان دەست دەدەینە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی بەرین و سەرتاسەری.