ڕۆژی هه‌ینی ٤ی سه‌رماوه‌ز، سەندیکای کرێکارانی نهیشەکری هەفت تەپە و لیژنەی هەماهەنگی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی کرێکاری و گرووپی سەندیکای خانەنشینكراوان، له به‌یاننامه‌ییه‌كی هاوبەشدا کوشتنی خەڵک لەشارەکانی کوردستان مەحکووم دەکەن و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران ڕاگه‌یاند.
لە به‌شێكی بهیاننامهکەدا هاتووە: “بوونی ژنان و پیاوان لەسەر شەقامەکان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه خەڵکی ستەملێکراوی ئێران بڕیاریان داوە خۆڕاگرانه بۆ داواکارییەکانیان به‌رانبه‌ر به كۆماری ئیسلامی بوەستنەوە”. بەیاننامەکە پشتیوانی کرێکارانی نه‌ی شەکری هەفت تەپە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کە ڕووبەڕووی سەرکوتی خوێناوی كۆماری ئیسلامی دەبنەوە و ئەو کوشتن و کۆمەڵکوژییە لەژێر هەر ناونیشانێکدا بێت مەحکووم ده‌كات. واژۆکارانی بەیاننامەکە جەختیان لەوە کردەوە کە ئه‌م به‌یانیه ئەوان و خەڵکی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە و ده‌بێت خۆڕاگرانه له به‌رانبه‌ر زۆڵم و سته‌می كۆماری ئیسلامی بوه‌ستینه‌وه.