لە کاتکێدا کە نیزامی سیاسیی دەسەڵاتدار لە ئێران بە درێژەی سیاسەتی قەیرانزای ناوخۆیی و دەرەکی، بارودۆخێکی مەترسیداری بۆ خەڵکی ئێران پێکهێناوە، ڕێگاچارە لە پەرەپێدانی سەرکوت لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگیدا دەبینێت.
دەسەڵات کە نیگەرانی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی دیکەیە، هەوڵ دەدات بە پەرەپێدانی بێوێنەی سزای ئێعدام، سێبەری وەحشەت و ترس بەسەر کۆمەڵگادا بکێشێت. بەجۆرێک کە بە ئێعدامی زیاتر لە هەزار کەس، نزیک بە ٧٥%ی ئێعدامەکانی سەرتاسەری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤دا بووەتە سەهمی خەڵکی ئێران.
لە تازەترین نموونەدا حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراوی سیاسی، پەخشان عەزیزی، بێهرووز ئیحسانی و مێهدی حسێنی لە دیوانی باڵای وڵات پەسند کراوە و ترسی جێبەجێکردنی ئەو سزایانە هەیە.
ئێمە کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی وێڕای مەحکووم کردنی ئەسڵی سزای ئێعدام، بە کوشتنی بەئانقەستی دەوڵەتی دەزانین و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی یەکجاریی ئەم سزا دژەئینسانی و کۆنەپەرستانەیەین.
ئێمە وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی خۆمان لە سێ زیندانیی سیاسی پەخشان عەزیزی، بێهرووز ئیحسانی و مێهدی حسێنی داوا لە خەڵکی ئێران و هەروەها ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەتایبەت ناوەندەکانی چالاک لە بواری مافی مرۆڤ دەکەین کە لەپێناوی ڕزگارکردنی گیانی زیندانیانی سیاسی کە مەترسیی ئێعدامیان لەسەرە، وە هەروەها بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەکجاریی سزای ئێعدام، هەموو توانای خۆیان بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی کاریگەر بەکار بێنن.
شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣
ناوی واژۆکاران:
۱ – زرتشت احمدی راغب
۲- حسین استاجی
۳- شیوا اسماعیلی
۴- رضا اکبری منفرد
۵- سپهر امام جمعه
۶- لقمان امین پور
۷- سیامک امینی
۸- محمود اوجاقلو
۹- گلرخ ایرایی
۱۰- محمد آشتیانی عراقی
۱۱- شهریار براتی نیا
۱۲- وحید بنی عامریان
۱۳- یدی بهاری
۱۴- سکینه پروانه
۱۵- مرتضی پروین
۱۶- محمدحسن پوره
۱۷- حسین پیری
۱۸- محمد تقوی
۱۹- فروغ تقی پور
۲۰- عیسی چولاندیم
۲۱- احمدرضا حائری
۲۲- محمد حبیبی
۲۳- ناهید خداجو
۲۴- نسرین خضری جوادی
۲۵- شاهرخ دانشورکار
۲۶- میثم دهبان زاده
۲۷- مهران رئوف
۲۸- رضا رضایی
۲۹- کامران رضایی فر
۳۰- داود رضوى
۳۱- خسرو رهنما
۳۲- خشایار سفیدى
۳۳- حمزه سواری
۳۴- محمد شافعی
۳۵- شیوا شاهسیاه
۳۶- حسین شنبه زاده
۳۷- حسین شهسواری
۳۸- مولود صفایی
۳۹- زهرا صفایی
۴۰- سپهر ضیایی
۴۱- فاطمه (حوریه) ضیایی آزاد
۴۲- هومن طاهری
۴۳- جمشید عزیزی
۴۴- بابک علیپور
۴۵- مرضیه فارسی
۴۶- نصرالله فلاحی
۴۷- الهه فولادی
۴۸- پویا قبادی
۴۹- آذر کوروندی
۵۰- اسماعیل گرامی
۵۱- سعید ماسوری
۵۲- رضا محمدحسینی طامه
۵۳- محمد علی محمودی
۵۴- امیرحسین مرادی
۵۵- بابک مرادى
۵۶- وریشه مرادی
۵۷- علی معزی
۵۸- فرزاد معظمی گودرزی
۵۹- جواد منبری
۶۰- ابوالحسن منتظر
۶۱- محمد نجفی
۶۲- طاهره نوری
۶۳- حورا نیک بخت
۶۴- اسدالله هادی
۶۵- علی هارون الرشیدی
۶۶- مریم یحیوی
۶۷- میریوسف یونسی
۶۸- علی یونسی