فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی
چوارشەممە ۲۱-۰۶-۱۴۰۳   |  11-09-2024

لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، شارەکانی کوردستان و ئێران ڕووبەڕووی بەرزترین ئاستی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بوونەتەوە. گرتنی سەرەڕۆیانە، ئەشکەنجە، لەسێدارەدان و سەرکوتی سیستماتیک بوونەتە کرداری ئاسایی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران. لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا، کردەوە و هەڵوێستی هاوبەش پێویستە!
لە بەرەبەری دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینادا، چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆیی لە نێۆخۆی وڵاتەوە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، لە سەرتاسەری شارەکانی کوردستان بانگەوازی مانگرتنی گشتییان داوە.
ئێمە ئەو ڕێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤییانەی لە خوارەوە ناومان هاتووە پشتگری خۆمان بۆ ئەو بانگەوازە دەردەبڕین و داوا لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران دەکەین کە لەو ڕۆژەدا بە هەڵوێستێکی مەدەنی و ئاشتییانە بەشدار بن لە مانگرتنی گشتیدا.
١٠ی سێپتامبری ٢٠٢٤
رێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤییەکان :
      ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا              
ڕێکخراوی جیهانیی کورد             
ڕێکخراوی هانای ڕۆژهەڵات
ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
ناوەندی هەواڵنێرانی مافی مرۆڤی کوردستان
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان «چاونیوز»
ناوەندی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوەندی بەرگریی لە دیمۆکراسی لە ئێران – هۆڵەند
دەزگای راگەیاندنی رۆژهەڵات نیوز
ڕێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی
ئەنجۆمەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕێکخراوی ژیانەوەی كوردستان
پڕۆژەی دیمۆکراتیکی کوردستانی ئێران
ناوەندی چوارباخ
کوردستان ئۆنلاین
ناوەندی ڕۆژی کورد
ناوەندی کلتووری کورد-سویس
ژینا مێدیا
ندای زاگرۆس