فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیاننامەی ڕێکخراوی لێبۆردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە حۆکمی ئیعدامی دەستبەسەرکراوان
پێنجشەممە ۲۲-۱۰-۱۴۰۱   |  12-01-2023

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانبار، ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا بە مەحکوومکردنی لەسێدارەدانی “محەممەد کەرەمی و محەممەد حسێنی” لە ١٧ی بەفرانبار، هۆشداریی دا کە “محەممەد قۆبادلوو” و کەسانی دیکە چارەنووسێکی هاوشێوەیان هەیە.

ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییە باسی لەوە کردووە کە بەرپرسانی بەناو دادوەریی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە یەک هەفتەی ڕابردوودا ٥ حوکمی سێدارەیان لە پێوەندی لەگەڵ ئاخێزە جەماوەریەکان دەر کردووە. “دیانا ئەلتەحاوی” جێگری بەرپرسی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوبارەوە ڕایگەیاند: ”هەوڵەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و درێژەی قەتڵە حکوومەتییەکان بۆ پێکهێنانی ترس و خەفەقان لە ڕاستای ڕاگرتنی دەسەڵاتەکەیان، زۆر قێزەونە”.