بەیاننامەی کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکانی موعەلیمان بۆ پشتیوانی لە کەمپەینی “سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام” و ناڕەزایەتی دژبە حوکمەکانی ئێعدام
پێنجشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۳   |  16-01-2025
- پەسەندکردنی حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراوی سیاسی لە ڕۆژانی ڕابردوو، کە بریتین لە موجاهد کوکور، پەخشان عەزیزی، مێهدی حسێنی و بێهرووز ئێحسانی نیشانەی پەرەسەندنی بەرنگاربوونەوەی دەسەڵات دژبە خەڵکە. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ڕۆژێ شایەدی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی بەندکراوانی بێ ناو و نیشانین بە تاوانی غەیری سیاسی کە خۆی نیشانەی کەڵک وەرگرتنی حکوومەتە لە ئامرازی ئێعدام بۆ سەرکوتکردنی کۆمەڵگا.
- ئەم حوکمانە هاوکات لەگەڵ پەنجاهەمین هەفتەی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی ئەندامی کەمپەینی “سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام” دەرکراون. حکوومەت بەم کردەوەیەی پەیامێکی ڕوون بۆ بەندکراوانی دژبەری ئێعدام دەنێرێ. پەیامەکە ئەوەیە:”ڕاگرتنی ئێعدام لە هیچ بارودۆخێکدا نایەتە دی”.
- بەداخەوە دەرکردن و پەسندکردنی حوکمی ئێعدام تەنیا بەم کەسانە سنووردا نییە. لە ئێستادا لانیکەم ٥٤ بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتی بە ئێعدام مەحکووم کراون و زۆربەیان لە چاوەڕوانیی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیاندا بەسەر دەبەن. هەروەها ژمارەیەکی زۆریش لە مەحکوومکراون بە ئێعدام بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر، قەتڵ و تۆمەتەکانی دیکە لە ڕیزی جێبەجێکردنی ئەم حوکمەدان.
- بەو پێیەی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام لە جیاتی پێشگرتن دەبێتە هۆی پەرەپێدانی توندوتیژی، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە ڕاشکاوانە ڕایگەیەنین: ئێعدام هیچ ئاکامێکی ئەرێنیی کۆمەڵایەتیی نییە و تەنیا ئامرازێکە بۆ چاوترسێن کردن و سەرکوتی کۆمەڵگا.
- ئێمە پشتوانیی تەواوی خۆمان لە بەندکراوانی ئەندامی کەمپەینی “سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام” کە هەموو هەفتەیەک دژبە سزای ئێعدام مانگرتن لە خواردن بەڕێوەدەبەن ڕادەگەیەنین. هەروەها ناڕەزایەتی توندمان بەدژی پەسندکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانیانی وەک موجاهد کورکور، پەخشان عەزیزی، مێهدی حسێنی و بێهرووز ئیحسانی دەردەبڕین.
- هەر ئێعدامێک بە مانای ئەستاندنی بەئانقەست و ئاگاهانەی گیانی یەک ئینسانە. ئێمە هەروەک ئەندامانی ئەم کەمپەینە، لەسەر ئەو باوەڕەین کە تەنیا ڕێگای ڕاگرتنی ڕەوتی ئێعدام، هاوپشتی و هەڵگرتنی هەنگاوی بەکۆمەڵە.
- وەرن با هەموومان پێکەوە بە بێ لەبەرچاوگرتنی تۆمەت و ئاراستەی سیاسی و فکری، لە هەموو بەندکراوان (سیاسی و غەیرەسیاسی) کە مەترسیی ئێعدامیان لەسەرە پشتیوانی بکەین و هەنگاوی کردەوەیی لەم ڕێگایەدا هەڵگرین.
واژۆکاران:
ئەنجومەنی سینفیی فەرهەنگیانی ئیسلام ئابادی غەرب
کانوونی سینفیی موعەلیمانی ئیسلامشار
کانوونی سینفیی فەرهەنگیانی شارستانی ئەلیگودەرز
کانوونی سینفیی موعەلیمانی پارێزگای بووشێهر
کانوونی سینفیی موعەلیمانی ئێران (تاران)
ئەنجومەنی سینفیی موعەلیمانی فارس
ئەنجومەنی سینفیی موعەلیمانی کوردستان – سنە
ئەنجومەنی سینفیی موعەلیمانی کوردستان – سەقز و زێویە
ئەنجومەنی سینفیی موعەلیمانی کوردستان – مەریوان و سەوڵاوا
کانوونی سینفیی فەرهەنگیانی پارێزگای مازەندەران
ئەنجومەنی سینفیی فەرهەنگیانی شارستانی هەرسین