بەیانییەی ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی خانەنشین کراوی کرماشان
هەینی ۱۸-۰۱-۱۴۰۲   |  07-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی خانەنشین کراوی کرماشان، لەڕێگەی بەیانییەکەوە لەئاست دەستبەسەر کردنی محەممەد حەبیبی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە.
ئەنجومەنی سێنفی موعەلیمانی خانەنشین کراوی کرماشان لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەیانییەک، وێڕای مەحکووم کردنی گرتنی محەممەد حەبیبی، وتەبێژی کانوونی سێنفی موعەلیمانی تاران، خوازیاری ئازادکردنی بێشەرتومەرجی ناوبراو و هەروەها باقی موعەلیمانی دیکە لە زیندان بوون. جێگەی ئاماژەیە، محەممەد حەبیبی ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و ڕاپێچی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین کرا.