فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیانییەی ئەنجوومەنی سێنفی فەرهەنگیانی بیجاڕ
هەینی ۰۷-۰۶-۱۴۰۴   |  29-08-2025

ئەنجوومەنی سێنفی فەرهەنگیانی بیجاڕ لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەیانییەک ڕوولە جێگری حقووقی سەرۆک کۆمار، خوازیارێ هەڵوەشانەوەی حوکمی دەرکران و دوورخرانەوەی موعەلیمانی کوردستان بوو.
لە بەشێک لەم بەیانییەدا هاتووە: “ئەم زۆڵم و ستەمە لەدژی هاوکارەکانمان و بنەماڵەکانیان لە بارودۆخی دژواری ئابووری ئێستادا ڕەوا نییە. دەبێ هەرچی زووتر بەم زۆڵمە ئاشکرایە ڕابگەن و ئەم حوکمانە هەڵبوەشێندرێتەوە. جێگای ئاماژەیە، “مەجید کەریمی، غیاس نێعمەتی، سەلاح حاجی میرزایی، نەسرین کەریمی، لەیلا زارێعی، فەیسەل نووری، شەهرام کەریمی، لوقمان ئەڵڵامورادی،سولەیمان عەبدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە، هیوا قوڕەیشی، ئومید شامحەممەدی و سومەیە ئەختەرشومار”، لە زومرەی ئەو موعەلیمانەن کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەسەر کارەکانیان دەرکراون یاخود دوورخراونەتەوە.