فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیانییەی ئەنجوومەنی قەڵەمی ئامریکا سەبارەت بە دەرکرانی حوکمی یەک ساڵ زیندان بۆ تووماج ساڵحی
شەممە ۱۶-۱۰-۱۴۰۲   |  06-01-2024

ئەنجوومەنی قەڵەمی ئامریکا “ٚپێن”، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی بەفرانبار، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەیانییەک لەئاست دەرکرانی حوکمی یەکساڵ زیندان لەدژی تووماج ساڵحی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: “ئەم هەوڵە دەرخەری سەرکوتی ئازادی بەیان لە ئێرانە.”
ئەم ئەنجوومەنە هەروەها لەم بەیانییەدا خوازیاری ئازادکرانی خێرای تووماج ساڵحی، هەڵوەشانەوەی سەرجەم تۆمەتەکان لەدژی ناوبراو و هەروەها خوازیاری ڕاگیرانی ڕەوتی هێرش کردنە سەر ئازادی بەیان لە ئێران بووە. بڵاوکردنەوەی ئەم بەیانییە لە حاڵێکدایە کە “ئەمیر ڕەئیسییان” پارێزەری تووماج ساڵحی، ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار لە ئاکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئیکسX”، باسی لەوەکردووە کە بە هۆی ئەوەیکە بریگرتەکەی لە پەیامێکی تەسویری دا باسی لەوە کردبوو کە سکاڵای لە کارگێڕانی پەروەندەکی کردبوو، لە لایەن دادگای شۆڕشەوە لە پێوەند لەگەڵ “پڕووپاگاندا لەدژی نیزام” بە یەک ساڵ زیندان، دوو ساڵ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی پاسپۆرتەکەی و بەشداری کردن لە دەورەی ئەو شتەی کە پێی دەڵێن”مودیرییەتی ڕەفتار و مەهارەتی دانش” مەحکووم کراوە. لەکۆتایی ئەم بەیانییەدا هاتووە: دەستبەسەر کرانی سەرلە نوێی تووماج ساڵحی بەشێک لە سیاسەتی بەرنامەداڕێژراوی کۆماری ئیسلامییە بو سەرکوتی نەیارانی. کۆماری ئیسلامی پێویستی بە ئازادی هونەر و کۆمەڵگای هونەرییە تا بتوانێی لەم ڕێگەیەوە هیوای داهاتوویەکی باشتر و دادپەروەرانە بە کۆمەڵانی ئێران بدات.