سەندیکای “هێزی کرێکار” لە فەڕانسە، لە ڕێگەی بەیانییەکەوە، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی بە درێژەی دەستبەسەر کرانی “سسیل کولر و ژاک پاریس” ، دوو هاووڵاتی خەڵکی فەڕانسە لە ئێران، خوازیاری ئازاد کرانی بێ شەرتومرجی ناوبراوان بوو.
ئەم سەندیکایە لە بەشێک لە بەیانییەکەیدا نووسیویەتی: هیچ هۆکارێک بۆ دەستبەسەر کردنی ئەم دوو کەسە هەتا ئێستا ڕادەست نەکراوە. ڕوونە تەنیا چالاکی سێنفی بوونی ئەم دوو کەسە بۆ کاربەدەستانی ئێران، بیانوو بووە. جێگەی ئاماژەیە، “سسیل کولر و ژاک پاریس” ئەندامانی فێدراسیۆنی بارهێنان و کەلتوور لە سەندیکای “هێزی کرێکار”ی فەڕانسە، لە کاتێکدا کە لە ڕێکەوتی ٢١ی مانگی گوڵانی پارەکە بە مەبەستی سەفەرێکی گەشتیاری چوو بوونە ئێران، لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیاری کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرابوون.