فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیانییەی ٤٢٠ چالاکی مەدەنی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ناوخۆی ئێران سەبارەت بە ژەهراوی کردنی کچانی خوێندکار
یەکشەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۱   |  05-03-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٤٢٠ چالاکی مەدەنی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ناوخۆی ئێران لە ڕێگەی بەیانییەکەوە، ژەهراوی کردنی خوێندکارانی کچ لە خوێندنگاکانیان بە توندی مەحکووم کردووە و خوازیاری ناسینەوەی خێرا و سزادانی دەستوپێوەندەکانی ئەم جەنایەتە بوون.

واژۆکارانی ئەم بەیانییە کە ڕۆژی شەممە بڵاوکراوەتەوە ڕایانگەیاندووە: خوازیاری پێشگرتنی لێبڕاوانە لەگەڵ ئەم جەنایەتە سازمان دراوەین و پشتیوانی لە داخوازی بنەماڵەی خوێندکارانی قوربانی دەکەین.