فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیانییەی ٤٤ بەندکراوی سیاسی دژی حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی
سێشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۴   |  02-09-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٤٤ کەس لە بەندکراوانی سیاسی بە نووسینی بەیانییەک حوکمی ئێعدامی “شەریفە محەممەدی، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی”یان مەحکووم کرد. ئەم بەندکراوانە لەم بەیانییەدا، خوازیاری کاردانەوەی خێرای ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بەم حوکمانە بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوانە وێڕای مەحکووم کردنی حوکمی ئێعدامی ئەم سێ بەندکراوە سیاسییە، جەختیان کردەوە کە بەپێی ئەسڵی جیهانی مافی ژیان، جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدام دژی پێوەرە مرۆیی و مافەکانی مرۆڤە. هەروەها ڕایانگەیاندووە، دەرکرانی حوکمی ئاوا، لە ڕاستای چڕبوونەوەی کەشی سەرکوت و تۆقاندن لە کۆمەڵگایە.