زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و کۆمەڵایەتیی، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی بەیانییەک، خوازیاری ئازاد کرانی خێرا و بێ شەرت و مەرجی گولڕۆخ ئیرایی لە زیندان بوون.
لە بەشێک لەم بەیانییەدا وێڕای دەربڕینی ڕەخنە لەئاست، زیندان و دەرکردنی سزای قورس بۆ چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی، هاتووە: “گولڕۆخ ئیرایی بەدوای چەندین مانگ بیلاتەکلیفی لە زیندان، لە پڕۆسەیەکی داماوانە و نادادپەروەرانە بە حەوت ساڵ زیندان و سزا تەکمیلییەکان مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیە، گولڕۆخ ئیرایی کە پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی دەستبەسەر و زیندانی کرابوو، لە لایەن لقی ٢٦ی دادگای تاران، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی” بە ٦ ساڵ زیندان و هەروەها بە تۆمەتی “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” بە یەکساڵ زیندان مەحکووم کراوە. هەروەها لە پێوەند لەگەڵ سزا تەکمیلییەکان، بە ٢ ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە لە وڵات، ٢ ساڵ دوورخرانەوەی لە تاران، ٢ ساڵ بەشداری نەکردنی لە حیزب و گرووپەکانی سیاسی و زەوت کرانی تەلەفۆنەکەی مەحکووم کراوە. جێگەی ئاماژەیە، گولڕۆخ ئیرایی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەزبەری پارەکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو.