بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ١١٦ کەس لە چالاکانی مەدەنی و سێنفی لە کوردستان، لە ڕێگەی بەیانییەکەوە درێژەی دەستبەسەر کران و بیلاتەکلیفی “سامان پاشایی”یان مەحکووم کردووە و خوازیاری ئازاد کردنی بێ شەرتومەرجی ئەم ماموستایەی زانکۆ بوون.
لە بەشێک لەم بەیانییەدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە “وەرگرتنی دان پێدانانی زۆرەملێ” لە سامان پاشایی و سەپاندنی چەندین تاوان لەدژی ناوبراو هاتووە: “تاوانی ناوبراو ڕاگرتنی کەرەستەی ماهەوارەیی بووە و تەنیا بە مەبەستی بەکارهێنانی ئینتێرنێتی ئازاد” ئێستا لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان ڕاگیراوە. سامان پاشایی ماموستای بواری خوراکی وەرزشی و فیزیۆلۆژی زانکۆی ئازادی سەقز، ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە کرا.