بەیانییەی چالاکانی مەدەنی و سیاسی ناوخۆی ئێران لە پێوەند لەگەڵ پۆششی زۆرەملێ
دوشەممە ۲۷-۰۹-۱۴۰۲   |  18-12-2023
کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی ناوخۆی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیانیەیەک، پۆششی زۆرەملێ لە ئێرانیان مەحکووم کردووە و خوازیاری کۆتایی هێنان بە سەرجەم سیاسەتەکانی دژە ژن لە بەشە جۆراوجۆرەکانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی بوون.
لە بەشێک لەم بەیانیەدا کە لە لایەن، “هاشم ئاقاجری، زەهرا ڕەهنەوەرد، ناسر زەرئەفشان، نەسرین ستوودە، عەلیە مۆتەلێب زادە، موستەفا مەلەکیان، فەرهاد مەیسەمی، لوتفوڵڵا مەیسەمی و سەدیقە وەسمەقی” واژۆ کراوە هاتووە: هەوڵە نائینسانی و توندووتیژی نواندنی ڕژیم بە مەبەستی بەکردەوە دەرهێنان سیاسەتی پۆششی زۆرەملێ، نە تەنیا لە لایەن ژنانەوە، بەڵکوو لە لایەن هەموو کۆمەڵگا تەحەمۆل ناکرێت و ئەم هەموو زوڵم و ستەمە کە کاریگەری لەسەر رۆح و رەوانی کۆمەڵگا داناوە، بە ئاسانی چاک نابێتەوە.