چوار رێکخراوی سەربەخۆی کرێکاری بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەک، جەختیان لەسەر پێویستی خەبات بۆ گەیشتن بە لانیکەمی حەقدەستی مانگانەی ٤٥ ملوێن تمەن لە ساڵی ١٤٠٣، کردەوە و داوایان لەسەرجەم کرێکارانی مووچەخۆر، پیشەسازی، خزمەتگوزاری، کەشاوەرزی، بیناسازی، کانگا و هیتد لە بەشەکانی کەرتی تایبەت و دەوڵەتی کردووە کە لە شوێنی کارەکانیان و لەئاستی کۆمەڵگادا بۆ وەدیهاتنی حەقدەستی ٤٥ ملوێن تمەن لە مانگدا خەبات بکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەندیکای کرێکارانی نەیشکەری حەوت تەپە، گرووپی یەکگرتووی خانەنشین کراوان، کومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی دان بە پێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان و کرێکارانی خانەنشین کراوی خوزستان، لەم بەیانییەدا ڕایانگەیاندووە کە بە سەرنج دان بە چوونەسەرەوەی تێچووەکانی ژیان و هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاوسان لە ساڵی ١٤٠٣، حەقدەستی لانیکەمی ئێستا وەڵامدەرەوەی پێویستییەکانی کرێکاران نابێت و تەنیا ڕێگای باشتربوونی ئەم بارودۆخە، خەبات و یەکگرتوویی کرێکارانە.