بەیانییەی ژنانی ئەفغانستان لەژێر ناوی ژنانی خەباتکاری ئەفغانستان
یەکشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۱   |  12-03-2023
کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری مافی ژنان لە ئەفغانستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممە،
بەیانییەکیان لەژێر ناوی “ژنانی خەباتکاری ئەفغانستان” بڵاو کردەوە.
لە بەشێک لەم بەیانییەدا هاتووە: ” ئێمە ژنانی ئەفغانستان داوا لە هەموو ژنانی ئێران و پاکستان دەکەین کە دەنگی ئێمە بن و لەم خەباتە هابەشەدا یارمەتیدەرمان بن. هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە خوازیاری هەنگاوی کارامەن لە ڕاستای دەربڕینی ناڕەزایەتیی جیهانی لەدژی تاڵبان، کۆماری ئیسلامی و پاکستان.