فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەیانیێەی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، سەبارەت بە گوشاری دەوڵەت بۆسەر ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی
سێشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۳   |  11-02-2025

فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان بە بڵاوکرنەوەی بەیانییەک، زەخت و گوشارەکانی ئەم دوایانە بۆ سەر چەند کەس لە ڕۆژنامەنووسانی ئێران لەوانە: “ژیلا بەنی یەعقووب، پێژمان مووسەوی، ئۆمید فەراغەت، مریەم شوکرانی و عەلییە موتەلێب زادە”ی بە توندی مەحکووم کردووە.
ئانتۆنی بلانگر، دەبیری گشتی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان وێڕای مەحکووم کردنی سەرکوتی لەڕادەبەدەری ئازادی ڕادەربڕین لە ئێران، دەڵێ: ئێمە داوا لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەکەین کە ڕێز لە ئازادی ڕاگەیەنەرەکان و بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان لە پێوەند لەگەڵ مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین بگرێت و ڕۆژنامەنووسان لە دەستبەسەر کردن بپارێزێت. ناوبراو هەروەها خوازیاری ڕوون بوونەوەی تۆئمەتە سەپێندراوەکان بەسەر ئەم ڕۆژنامەنووسانە و گەڕاندنەوەی داراییە زەوت کراوەکانیان بوو.