فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بە تەقینەوەی مین لە سەقز ژنێک بریندار بوو
شەممە ۲۴-۰۲-۱۴۰۱   |  14-05-2022

ڕۆژی جومعە ٢٣ی مانگی گولان ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بەناوی مریەم غەفووری خەلکی شاری بانە، لە کاتی کۆکردنەوەی ڕووەکی بەهاری لە بەرزایییەکانی گوندی مێرگە نەخشینەی سەقز بەهۆی تەقینەوەی مینێک قاچی بە تووندی بریندار بوو. ناوبراو بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکانی شاری تەورێز کراوە.
بەپێی ئامارەکان، لە ماوەیی یەک ساڵی رابردوودا لانی کەم ٥٠ کەس لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەر بوونەتە قوربانی. چوار کەس لەوانیش ژن بوون.