فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر بنكەی ”عەین ئەسەد”
شەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۱   |  09-04-2022

سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی ڕایگەیاند کە سەر لە بەیانی رۆژی هەینی ١٩ی خاکەلێوە، بە دوو مووشەك و دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق. بە وتەی سەرچاوەكە ”سیستمی سیرام”، هەردوو مووشەك و فڕۆكەكانی لە دەوروبەری بنكەكە دوورخستۆتەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی دیکە كە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە بڵاوكراوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكایی، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی دوای ئەوەی هاتبووە ئاسمانی بنكەی عەين ئەسەد، خستۆتە خوارەوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ڕووداوەكە هیچ زیانێكی ماددی یان قوربانییەكی لێنەكەوتۆتەوە و لەئێستاشدا لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.