بە هۆی وشکەساڵی لە کرمانشا خەسارێکی زۆر لە کشت و کاڵ دراوە
هەینی ۱۸-۰۶-۱۴۰۱   |  09-09-2022

وشکەساڵی لە پارێزگای کرمانشا بووەتە هۆی ئەوەیکە زۆربەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لەکار بکەون و ١٠ هەزار و ٧٠٠ میلیارد تمەن خەسار بە بەشی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە بگات.
“توورەج خانزاد” سەرۆکی ئیدارەی بەڕێوەبەریی قەیران و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی بەشی کشتوکاڵی ڕژیم لە پارێزگای کرمانشا ڕایگەیاند؛ لە ساڵی ڕابردوودا، ویشکەساڵی ١٠ هەزار و ٧٠٠ میلیارد تمەن خەساری بە بەشی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.
ئەو کاربەدەستەی ڕژیم هەروەها وتوویەتی کە ٧٠ لەسەدی زەویە کشتوکاڵیەکانی پارێزگای کرمانشا کە دەیمین، هەشت هەزار میلیارد تمەن خەساریان پێگەیشتووە.