ڕۆژی شەممە ١٨ی مارس بەرابەر لەگەڵ ٢٧ی ڕەشەممە ساڵڕۆژی کۆمۆنی پاریس یەکەمین دەسەڵاتی کرێکاریی جیهان لە وڵاتی فەڕانسەیە. کاڕڵ مارکس کتێبی “شەڕی ناوخۆیی لە فەڕانسە”ی لە وەسفی کۆمۆنی پاریس‌دا بەم ڕەستە ماندگارانە دەستپێکرد: “بەیانیی ١٨ی مارس، پاریس بە دەنگی برووسکەئاسای، بژی کۆمۆن وەخەبەر هات. كرێكارانی پاریس له نێو سستی و خیانه‌تی چینی ده‌سه‌ڵاتدار بهوهگهیشتن كه كاتی ده‌ست به‌كاربوون بۆ ڕزگاربوون و به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئیداره‌ی كاروباری وڵات هاتووه. كاتێك كۆمۆنی پاریس ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشی به‌ده‌سته‌وه گرت، كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار كرێكارانی ئاسایی باوه‌ڕیان به‌خۆ كرد كه ده‌توانن هێرش بكه‌نه‌سه‌ر ئیمتیازاتی ده‌سه‌ڵاتداران، له‌و كاتدا دونیای كۆن به بینینی ئاڵای سوور، سه‌مبۆلی حكوومه‌تی كرێكاری كه به‌سه‌ر شاره‌داریی ده‌شه‌كایه‌وه، له توڕه‌یی و نفرت كه‌وتبووه له‌رزین.ئه‌م كرێكاره ئاساییانه له بارودۆخێكی بێوێنه و له‌ژێر فشاردا، به لێبوردوویی و دڵسۆزی و به شێوه‌ی كاریگه‌ر كاره‌كه‌یان به سه‌رئه‌نجام گه‌یاند.”
كۆمۆنی پاریس ڕووداوێكی كتوپڕ و به‌بێ ڕه‌خساندنی بوار نه‌بوو. ئه‌م ڕووداوه ڕیشه‌ی له ده‌وره‌ی شۆڕشی ساڵه‌كانی ١٨٤٨ تا ١٨٥١، كه خه‌باتی به‌رینی كرێكاران، سه‌رجه‌م وڵاتانی ڕۆژئاوای ئۆرووپای گرتبووه به‌ر و هه‌روه‌ها خه‌باتی كرێكارانی فه‌ڕانسه له مه‌ودای ساڵه‌كانی ١٨٥٧ تا ١٨٦٩ بوو. شكستی ئه‌ڕتەشی بورژوازی فه‌ڕانسه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌ڕته‌شی پڕۆس كه تا ده‌روازه‌كانی پاریس پێشڕه‌وی كردبوو، وه‌ك چهخماخهیهك بوو كه ئاگری تووڕه‌یی كرێكاران و خه‌ڵكی پاریسی بڵێسه‌دار كرد. جه‌ماوه‌ری كرێكاران و خه‌ڵكی بێبه‌شی پاریس كه ڕاپه‌ڕیبوون، ده‌وڵه‌تی بورژوازیان له فه‌ڕانسه ده‌ركرد و خۆیان ئه‌ركی به‌رگری له شاریان له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران گرته ئه‌ستۆ. ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه كه تا دۆنێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی پڕۆس شه‌ڕی ده‌كرد، به هاوكاری ئه‌ڕته‌ش پڕۆس له‌دژی كرێكارانی ڕاپه‌ڕیو و له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ڕێژی و فێڵ و ته‌ڵه‌كه له هه‌نگاوی یه‌كه‌م دا، پڕۆسییهكان ٦٠ هه‌زار ئه‌سیری شه‌ڕی فه‌ڕانسه‌یان ئازاد كرد و له ئێختیاری ده‌وڵه‌تی هه‌ڵاتووی فه‌ڕانسه قه‌راریان دا و له ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌ڕته‌شی شكست خواردوو، هاوكاریان له‌گه‌ڵ كرد. سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی فه‌ڕانسه به هاوكاری ئه‌ڕته‌شی پڕۆس هێرشیان كرده سه‌ر پاریس. كۆمۆناره قاره‌مانه‌كان تا دوایین هه‌ناسه‌یان، خۆڕاگری بوێرانه‌یان ده‌ست پێكرد، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام پاش چه‌ند ڕۆژ شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون، له بواری نیزامیی نابه‌رابه‌ردا شكستیان خوارد. له مه‌ودایه‌كی كورتدا ١٧ هه‌زار كرێكار له خیابانه‌كانی پاریس كۆمه‌ڵكوژ و به هه‌زاران كه‌س ئێعدام كران. به‌مجۆره بورژوازی فه‌ڕانسه تۆڵه‌ی خۆی له كرێكارانی ڕاپه‌ڕیو كرده‌وه و یه‌كه‌م ئه‌زموونی شۆڕشی كرێكارانی جیهان شكستی خوارد.
ۆمۆنی پاریس، ئه‌وه‌ڵین حكوومه‌تی كرێكاری له جیهان و خۆلقێنه‌ری ده‌وڵه‌تێك بوو كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوایه چینی كرێكار ئه‌یتوانی هه‌نگاوه‌كانی دواتر بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی سۆسیالیستی قورس‌تر هه‌ڵبگرێت. كۆمۆن شێوه‌یه‌كی مێژوویی و تایبه‌ت له ده‌وڵه‌ت به پێوه‌ری تایبه‌ت بوو. چاوخشاندنێك به‌سه‌ر گۆشه‌یه‌ك له په‌سه‌ندكراوه‌كان و هه‌وڵه‌كانی كۆمۆن ده‌رخه‌ری پێكهێنانی هه‌ڵسووكه‌وتی نوێ كۆمه‌ڵایه‌تی بوو كه له درێژه‌دا ده‌توانێت ببێت ڕزگاریده‌ری مرۆڤایه‌تی له بهربهڕییهتی نیزامی سه‌رمایه‌داری.
بە فەرمانی کۆمۆن ئه‌ڕته‌شی حیرفه‌یی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و كاروباری نیزامی ده‌كه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵكی چه‌كدار. ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت كه زه‌وی هی كه‌سێكه كه له‌سه‌ری كار ده‌كات. ئامرازی به‌رهه‌مهێنان هی كرێكارانه و كار مافی سرووشتی هه‌موو خه‌ڵكه. حقووقی زۆری كاربه‌ده‌ستانی باڵای ده‌وڵه‌تی ده‌بێ نه‌مێنێت. زۆرترین حقووق نابێت له حه‌قده‌ستی كرێكارێكی لێهاتوو زیاتر بێت. دادوه‌ری و كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئیجرایی هه‌ڵبژێرداو ده‌بن و هه‌ركات كه زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران ئیراده بكه‌ن، ده‌بێ لابچن. سزای ئێعدام هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه و ده‌زگای گیوتین له به‌رچاوی خه‌ڵك ده‌بێ بسووتێنرێت. په‌روه‌رده ده‌بێ خۆڕایی بێت. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كلیسا و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی داراییه‌كانیان ده‌بێ كۆمۆن په‌سه‌ندی بكات. سه‌رجه‌م یارمه‌تیی ماڵی ده‌وڵه‌ت به كلیسا ده‌بێ نه‌مێنێت. ئائین وه‌ك ئه‌مری تاكه‌كه‌سی كه‌سه‌كان ڕابگه‌یه‌ندرێت. مه‌دره‌سه‌كان نابێ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كلیسادا بێت، دادگوسته‌ری و په‌روه‌رده و بارهێنان ده‌بێ به‌دوور له ئائین بێت و دادوه‌ر ده‌بێ هه‌ڵبژێردراو بێت. كاری شه‌وانه‌ی نانه‌واییه‌كانی ده‌بێ قه‌ده‌غه بكرێت. حقووقی كارمه‌ندانی كۆمیسیۆنی كۆمۆن ده‌بێ به‌ئه‌ندازه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارێكی نانوایی بێت. له ده‌زگای ئیداری كۆمۆن، ئیداره‌ی پۆلیس به‌جێگه‌ی ئه‌وه‌یكه ببێته ئامرازی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی، ده‌بێ ببێت به ناوه‌ندێك له خزمه‌ت خۆش بێژێوی خه‌ڵك و سه‌رجه‌م ئه‌ركه سیاسییه‌كانی ئه‌م ئیداره‌یه هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه. به‌رپرسانی ئیداره‌ی پۆلیسش هه‌ر وه‌ك باقی كاربه‌ده‌سته‌كانی دیكه، هه‌ر كات ده‌تواندرێت له‌سه‌ر كار لاببڕدرێن. كۆمۆن ئازادی ڕاده‌ربڕین، چاپه‌مه‌نی، ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تیی، پێكهێنانی ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت. كۆمۆن ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانی له پاریس ڕایانكردووه، ڕاده‌ستی ئه‌نجوومه‌نه كرێكارییه‌كان كه له كارخانه‌كاندا پێكهاتوون ده‌كات.
پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی كۆمۆن له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی پێشوو جیاوازی هه‌یه. كۆمۆن له كه‌سانێك پێك دێت كه له گه‌ڕه‌كه جۆراوجۆره‌كان له سه‌ره‌وه تا خواره‌وه هه‌ڵبژێردراون. كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمۆنی پاریس ٨٣ ئه‌ندامی هه‌یه و به پێی حوكمی یاسای په‌سه‌ندكراو، هه‌ركات ده‌نگ ده‌ران ئیراده بكه‌ن، ده‌كرێت و ده‌توانێرێت هه‌ركامیان له‌سه‌ر كار وه‌لانرێن. ئه‌م كومیته‌یه هه‌م یاساداڕێژه‌ره و هه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایه.
كۆمۆنی پاریس هه‌رچه‌ند زیاتر له ٧٢ ڕۆژ حكوومه‌تی نه‌كرد و بورژوازی له خه‌ڵتانی خوێندا شكستی پێ هێنا، به‌ڵام خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی و هه‌روه‌ها ده‌رس و ئه‌زموونه‌كانی، ده‌ستكه‌وتی چینی كرێكاره له شه‌ڕه چاره‌نووس سازه‌كان دا كه هێشتا له ئاسۆی خه‌باتی چینی كرێكاردا قه‌راری گرتووه.ئەمڕۆ لە جەرگەی قووڵبوونەوەی قەیرانی نیزامی سەرمایەداریی جیهانی و لە جەرگەی بەربەریەتێکدا کە بەسەر زۆربەی دانیشتووانی گۆی زەویدا سەپاوە، زەروورەتی یەکگرتن و هاوپشتیی کرێکاران، و پشتیوانی نێونەتەوەیی پرۆلێتاریای سەرانسەری جیهان لە خەبات دژبەم بارودۆخە دژەئینسانییە سەد هێندە بووە. لە ١٥٢مین ساڵڕۆژی پێکهاتنی کۆمۆنی پاریس یەکەمین دەسەڵاتی کرێکاریی جیهان، پێویستە وێڕای فێربوون لە دەرس و ئەزموونەکانی، ڕیزی خەباتی کرێکاران دژبە نیزامی سەرمایەداری هەرچی زیاتر یەکگرتووتر و یەکپارچەتر بکەین.
وتەی ڕۆژ: حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە