فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تاوانبار کردنی ئیمانوئیل ماکرۆن بە دووفاقی سیاسی
چوارشەممە ۱۰-۰۱-۱۴۰۱   |  30-03-2022

رێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی دەوڵەتی ماكرون سەرۆک کۆماری فەرانسە لەبواری پەنابەریوە بەسیاسەتی دوفاقی تاوانبار دەكا. ئەو رێكخراوە لە سەر سیاسیتی دەسقووچاندن و سەختگیری دەرحەق پەنابەران رەخنە لە ماكرۆن دەگرێ.
ناتالی گودار، بەڕێوەبەری كارگێڕی رێكخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە فەڕانسە رایگەیاند:” ئەمڕۆ دەوڵەتی فەڕانسە رایگەیاند کە توانای وەرگرتنی ١٠٠ هەزار پەنابەری ئوکڕاینی هەیە. بەڵام چەند مانگ لە مەوبەر کاتێک دەوڵەتی ئەفغانستان هەرەسی هێنا و تاڵەبان دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی بەدەستەوە گرت، پەنابەرە ئەفغانییەکانی وەر نەگرت. لە کاتێکدا کە بوحڕانێکی قووڵ بەرووکی بە خەڵکی ئەو وڵاتەش گرتبوو، دەوڵەتی فەڕانسە پەیتاپەیتا رایدەگەیاند کە توانای وەرگرتنی پەنابەری ئەفغانی نییە و فەڕانسە دەبێ لەبەرابەر هێرشی پەنابەران بۆ سەر فەڕانسە، هاووڵاتیانی خۆی بپارێزێ ”.