ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەر، “ئولاف شۆلتێس” سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی ئاڵمان، وێڕای مەحکوومکردنی جیانەیەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران و دەربڕینی پشتیوانی لە خەڵکی ئێران، لە لاپەڕەی تویتێریی خۆیدا ڕایگەیاند: یەکیەتیی ئورووپا خەریکی تاوتوێی گەمارۆی زۆرتر بەدژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانیش بخەنە لیستی رێکخراوی تیرۆریستیەوە.
شۆلتێس لە درێژەدا وتی: گەمارۆکانی یەکیەتی ئورووپا بەدژی رژیمی ئیسلامی پێویستە گرینگییان پێ بدرێ و ئێمەش هەڵسەنگاندن بۆ هەنگاوی زۆرتر دەکەین؛ یەکیەتیی ئورووپا پێشتریش گەمارۆکانی مافی مرۆڤی خستووەتە سەر ڕژیم بەهۆی ئەوەیکە لە هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین هاوکاریی کردووە، کۆماری ئیسلامی خەریکە بە نامرۆڤانەترین شێوە خەڵکی ناڕازی و ڕاپەڕیو و منداڵ لە ئێران دەکوژێ، بۆیە پیویستە هەموو دنیا ئاگاداری ئەو کارەساتانە بن.