تایوان بەشێکە لە چین
هەینی ۰۲-۰۲-۱۴۰۱   |  22-04-2022
وەزیری بەرگری چین وی فێننجی لە پەیوەندییەکی تەلەفونی دەگمەندا لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا وتوویەتی ”تایوان بەشێکە لە چین و هیچ کەسێش ناتوانێت ئەوە بگۆڕێت”.
وەزارەتی بەرگری چین لە بەیاننامەیەکدا لە زاری وەزیری بەرگری وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە ئەگەر کێشەی تایوان بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت، ئەوا کاریگەرییەکی نهرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین.
چین تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و تایوانیش دەسەڵاتی چین بەسەر دوورگەکەدا ڕەت دەکاتەوە. لەم ساڵانەی دواییشدا چین فشارە سیاسی و سەربازییەکانی بۆ سەر تایوان زیادکردووە.