تووشبوونی ٢ کەسی تر بە نەخۆشی وەبا لە کرماشان
شەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۱   |  02-07-2022
جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئوستانی کرماشان ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕ ڕایگەیاند، دوو کەسی تر لەو ئوستانە تووشی نەخۆشی وەبا بوون و بەمەش ژمارەی تووشبووانی ئەو ئوستانە بۆ ٣ کەس بەرزبووەتەوە. بە وتەی جێگری سەرۆکی ئەو زانکۆیە، دوو کەس لە تووشبووانی ئهو نەخۆشیە بەهۆی سەردان بۆ شارهكانی هەرێمی کوردستان توووشی ئهو پهتایه بوون. جێگای ئاماژەیە پەتای وەبا بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە و شاری سلێمانیش بووەتە سەنتەری بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە و باری نائاسایی لەو شارەدا ڕاگەیەندراوە.