فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تۆمارکردنی زیاتر لە ٧٠ هەزار حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە بڕازیل
هەینی ۳۰-۰۴-۱۴۰۲   |  21-07-2023

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە بواری ئاسایشی گشتی و کۆمەڵایەتی، لە ساڵی ٢٠٢٢ و لەهەر کاتژمێرێکدا، هەشت حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لە وڵاتی بڕازیل تۆمار کراوە، کە بەشێوەیەک ژەمارە ئەو دەستدرێژیانە کە ڕوویانداوە زیاتر لە ٧٠ هەزار حاڵەت بووە.
كۆڕبه‌ندی بڕازیلی بۆ ئاسایشی گشتی له‌ دوایین راپۆرتی خۆیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشاوه‌ ساڵی رابردوو زۆرترین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌زۆر له‌م وڵاتە روویداوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا هه‌شت حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌ و به‌راورد به‌ ساڵی ٢٠٢١ رێژه‌كه‌ هەشت و دوو دەهۆمی لەسەد زیادی كردووه‌.
كۆڕبه‌نده‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرددووه‌، له‌ ساڵی رابردوودا ٧٤ هەزار و ٩٣٠ حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌زۆر له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی بڕازیل تۆمار كراوه‌، جگه‌ له‌ سه‌دان حاڵه‌تی دیكه‌ی نا تۆماركراو. كۆڕبه‌ندی بڕازیلی بۆ ئاسایشی گشتی به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی پۆلیس و دادگای بڕازیل ڕایگەیاندووە: زیاتر له‌ ٦٠ لەسەدی قوربانییه‌كان ته‌مه‌نیان له‌ خوار ١٤ ساڵ بووە، هه‌روه‌ها ١٠ لەسەدیان ته‌مه‌نیان له‌ چوار ساڵ كه‌متره‌ و نزیكه‌ی ٧٠ لەسەدی حاڵه‌ته‌كانیش له‌ ماڵی خودی قوربانییه‌كان روویانداوه‌.