فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تۆمەتی مۆحارەبە بۆ سەر هاووڵاتیەکی خەلکی سەحنە
سێشەممە ۲۲-۰۱-۱۴۰۲   |  11-04-2023

ڕەزا ڕەسایی خەڵکی سەحنە بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەسەر (بەشداربوون لە هەوڵی کوشتنی بەرپرسێکی حکوومەتی) لە ژێر سەختترین ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەییدا بووە.

ئەم هاووڵاتییە کە لە ئێستادا لە بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان دەستبەسەرە، مەترسی سەپاندنی تۆمەتی موحارەبە بەهۆی کوشتنی بەرپرسێکی ڕژیم بەناوی “نادر بایرامی” لەسەرە.

نادر بایرامی، سەرۆکی پێشووی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری سەحنە، ڕۆژی شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە کاتێکدا کە ڕاستەوخۆ لە سەرکوتی خەڵکی ناڕازی بەشداربوو، لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی خەلیل عالی نژاد کوژرا.

ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هەواڵی سەپاندنی سزای سێدارەی بەسەر ڕەزا ڕەسایی، بە بنەماڵەی ناوبراوی ڕاگەیاندووە.

ڕەزا ڕەسایی ڕۆژی هەینی ٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، لە شاری کەرەج لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرا.ناوبراو دوای لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی سازمانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان گواستراوەتەوە.