فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تۆپبارانی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردوستان
پێنجشەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۱   |  12-05-2022

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی مانگی گولان، هێزەکانی سپای پاسداران بە بیانووی بوونی بنکەی حیزبە ئوپوزیسۆنەکانی کۆماری ئیسلامی، بەرزاییەکانی ”بەربەزێن” لە ناوچەی ”سیدەکان”ی باشووری کوردستانیان بە تۆپ و کاتیوشا تۆپباران کرد. دوای ئەم دەسدرێژیە هەر ئێستا سپای پاسداران بە چوار دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی ”سمێڵان”یش.

شایانی باسە کە هێزەکانی سپای پاسداران زۆرجار بە بێ هیچ پاساوێک ناوچەکانی سنووری هەرێمی کوردستان تۆپ باران دەکا و زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی لە خەڵکی زەحمەتکێشی ئەو ناوچانە دەدەن.