تۆپبارانی ڕۆژئاوای حەسەکە لە لایەن هێزەکانی تورکییە
یەکشەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۳   |  08-12-2024
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز، ڕایگەیاند هێزەکانی تورکییە بە چڕی ناوچەی ئەبوڕاسین، لە باکووری ڕۆژئاوای حەسەکەیان تۆپباران کردووە.
شایانی باسە، هێزەکانی تورکییە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی ماڵی هاووڵاتییانیان تۆپباران کردووە، ئەمەش بووەتە مایەی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتووانی ناوچەکە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەز، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی تورکییە، شوێنێکی نزیک لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی لە ئەلمالیکیە “دێریک” لە لادێکانی حەسەکەی بۆمباران کرد و لە ئەنجامیدا، دوو هاووڵاتی کوژران کە یەکێکیان کرێکار بووە. هەروەها دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، یەکێکیش کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، ڕزگاری بوو.