فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تۆپباران کرانی کۆرەی باشوور لە لایەن کۆرەی باکوور
هەینی ۱۵-۱۰-۱۴۰۲   |  05-01-2024

ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی بەفرانبار، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆرەی باشوور له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، كۆرەی باكوور له‌ رێگه‌ی ٢٠٠ گولـله‌تۆپه‌وه‌، دوو دوورگه‌ی كۆرەی باشووری بۆردومان كردووە.
له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆرەی باشوور داوا له‌ هاووڵاتی هه‌ردوو دوورگه‌ی “یونبیۆنگ و بانگیوندۆ” ده‌كه‌ن، بۆ خۆپارێزی به‌ درێژایی ١٠ كیلۆمه‌تر ناوچه‌كانیان جێبهێڵن و چۆڵی بكه‌ن. جێگای ئاماژەیە، ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر ده‌ریا زه‌رد، به‌ دووری ٨٠ كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای ئنتشون و ١٢ كیلۆمه‌تر له‌ باشووری لێوارئاوەكانی كه‌رتی هوانگای كۆرەی باكوور.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، له‌ نۆڤێمبه‌ری ساڵی ٢٠١٠ كۆرەی باكوور له‌ رێگه‌ی ١٧٠ گولـله‌تۆپه‌وه‌، هه‌ردوو دوورگه‌ی بۆردوومان كرد، كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی چوار هاووڵاتیی.