فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تیرۆر کردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شنۆ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه
چوارشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۱   |  19-10-2022

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوی دكتۆر به‌همه‌ن شوانی له‌لایه‌ن دوو ماتۆڕسواری سه‌ر به‌ سپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامی تیرۆر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌همه‌ن شوانی ناسراو بە سۆران دكتۆری ڕه‌وان ده‌رمانگه‌ر و خێزاندار و باوكی دوو منداڵ بوو و به‌هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن دوو كه‌سی ماتۆڕسوار كه‌ سه‌ر به‌ سپای پاسداران بوون له‌ نێو شاری شنۆ تیرۆر كراوه‌.