
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شاری جوانڕۆ، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی “مێهری” خەڵکی ئاوایی “یاری”، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە ناوی “یاوەر ساڵحی” خەڵکی ئاوایی “لۆرابی”، بە تێزاو لەبەر چاوی منداڵە ٨ ساڵانەکەی هێرش کراوەتە سەری.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کاتژمێر ٨ی بەیانی تۆمەتبار ژن و منداڵەکەی دەباتە دەرەوەی شار و تێزاب بەسەر دەم و مل و سەر و دەستەکانی هاوسەرەکەیدا دەکات. لە ئەنجامدا ئەو ژنە لاوە توشی سوتاوی سەخت بووە و چاوێکی بینایی لە دەستداوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی گۆڵستانی کرماشان خەوێندراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە. شایانی باسە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 ڕۆژ بەسەر ئەم ڕووداوە، وێڕای ئەوەی خێزانی قوربانییەکە سکاڵایەکی فەرمییان تۆمارکردووە، بەڵام هیچ ڕێوشوێنێکی دادوەری یان جێبەجێکردنی یاسای کاریگەر بۆ دەستگیرکردن یان لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکە نەگیراوەتەبەر و هێرشبەرەکەش بەردەوامە لە سووڕانەوە بە ئازادی لە سەرانسەری شارەکەدا.