فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تێكچوونی باری ته‌ندرووستی چەند  كرێكاری پترۆشیمی ئابادان
سێشەممە ۱۸-۰۵-۱۴۰۱   |  09-08-2022

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی گه‌رمابردووییه‌وه‌ پێنج كرێكاری پترۆشیمی ئابادان باری ته‌ندرووستیان تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ كران. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پله‌ی گرما له‌ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كانی باشووری ئێران كه‌ سه‌نایعی نه‌وت و گازی تێدایه‌ و گیانی كرێكاران له‌ گه‌رمای سه‌ره‌وه‌ی ٤٠ ده‌ره‌جه و به‌بێ ئیمكاناتی ڕیفاهی له‌ مه‌ترسی جیددی دایه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌و باروودۆخه سه‌خته‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ته‌كانی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی له‌ دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ كرێكاران خۆده‌بوێرن و سه‌ره‌ڕای له‌خواره‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست، حه‌قده‌سته‌كانیان له‌كاتی خۆیدا پێنادەن.