تێلگرامی دەستبەسەرکرانی بەرێوەبەرانی چەند کانالی
هەینی ۲۷-۰۳-۱۴۰۱   |  17-06-2022
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، هێزە سەرکوتگەرەکانی سپای پاسدارانی رژیم، بەڕێوەبەرانی چەند کاناڵی تێلێگرامییان بە تۆمەتی هاوشێوە دەسبەسەر کرد. سپای پاسداران ئەو چالاکوانانەی وەک بەڕێوەبەری کاناڵەکانی “نیوە نهێنی و پشتی پەردە” ناساندووە. سپای پاسداران ئەو چالاکانەی بە تۆمەتی ” تێکدانی بیروڕای گشتیی و بڵاوکردنەوەی بەڵگەگەلی نایاسایی” دەسبەسەر کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانە بە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک بەڵگە توانیویانە سەرنجی زۆرێک لە بەردەنگەکانی خۆیان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕابکێشن و توانیویانە لە نێوان بەرپرسانی حکوومەتیدا کێشە دروست بکەن. ئەوەش لە حاڵێک دایە کە بێ ئەوەی باس لە ناورۆکی بەڵگە بڵاوکراوەکانی ئەو چالاکانە بکات، ئەوانی وەکوو “سندووقی ڕەشی تێلێگرام” وەسف کردووە.