فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تێپەڕبوونی زیاتر لە ٩٧٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی پژمان مۆرادی
هەینی ۲۵-۰۸-۱۴۰۳   |  15-11-2024

زیاتر لە ٩٧٠ رۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی “پژمان مۆرادی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی روانسەر تێپەڕ بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی ئەم هاووڵاتییە بڵاونەکراوەتەوە.
پژمان مۆرادی لە رێکەوتی ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٠، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە. جێگای ئاماژەیە، پاش بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی پژمان مۆرادی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی منداڵەکەیان دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە ٧ مانگ بەندکران، زانیبوویان کە ئەو لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە ڕفێندراوە و بۆ زیندانی سنە راگوێزراوە. پێویستە ئاماژە بکرێ کە پژمان مورادی لە ماوەی ئەم ٩٧٣ رۆژەدا لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە.