فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تێپەڕبوونی ٧٤٠ ڕۆژ بەسەر بێسەروشوێن کردنی عوسمان مامە
پێنجشەممە ۰۸-۰۹-۱۴۰۳   |  28-11-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ماوەی زیاتر لە ٧٤٠ ڕۆژە کە “عوسمان مامە” تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنوسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
عوسمان مامە لە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە جەریانی بزوتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی دوای هاتنە دەرەوە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی عوسمان مامە و سەردانیان بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان و بەیتی رەهبەری بە مەبەستی ئاگادار بوون لە چارەنوس و دۆخی ناوبراو، بێ ئەکام بووە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی زیاد بوونی نیگەرانیەکانی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم هاووڵاتییە. شایانی باسە، عوسمان مامە لە ماوەی ئەم ٧٤٠ ڕۆژەدا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە.