فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تێکدانی دووبارەی گڵکۆی ژینا ئەمینی لەلایەن دەستوپێوەندییەکانی ڕژیمەوە
پێنجشەممە ۰۴-۰۳-۱۴۰۲   |  25-05-2023

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردان، بەکرێگیراوان و دەستوپێوەندییەکانی ڕژیم لە شاری سەقز بۆ جاری دووەم، سەرەڕای شکاندنی شووشەکانی گڵکۆی ژینا ئەمینی، تاجی سەر وێنەکەی ژیناشیان شکاندووە.
جێگەی ئاماژەیە کە ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گوڵانیش، بەکرێگیراون و دەستوپێوەندییەکانی ڕژیم لە شاری سەقز، لە گۆڕستانی ”ئایچی”، شووشەی سەر گڵکۆی ”ژینا ئەمینی”یان شکاند.