تێکدانی گۆرە بەکۆمەڵەکانی زیندانیانی سیاسی دەیەی ٦٠
هەینی ۱۴-۰۵-۱۴۰۱   |  05-08-2022

دوو ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ وێنه‌كانی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان له نزیك شاری قوروه‌ی سه‌ربه ئوستانی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گڵكۆی ٢٠ زیندانی سیاسی كوردی ده‌یه‌ی شه‌ستی تێدایه كه له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئێعدام كراون و ئێستا ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان گۆڕه‌كه‌یان تێكداوه.
ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌یه له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا ئاماژه به هه‌بوونی لانیكه‌م ١٢٠ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌كه‌ن. له گۆڕستانه‌كه‌ی شاری قوروه‌ش لانیكه‌م گڵكۆی ٢٠ زیندانی سیاسی چەپی ده‌یه‌ی ٦٠ی تێدایه كه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام كێلی قه‌بره‌كانیان شكاندووه و ئێستاش به لۆدێر گۆڕستانه‌كه‌یان تێكداوه و كردوویانه‌ته شوێنی كشتووكاڵ.