تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە سەقز
یەکشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۲   |  09-04-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، خەڵکی شاری سەقز لە ناڕەزایەتی بە ژەهراوی کرانی منداڵەکانیان هاتنە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و لە ئەنجامیدا، لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و خەڵکی ناڕازی تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بە دوای هێرشی شیمیایی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر ٧ مەدرەسەی سەقز لەوانە، “تاڵەقانی، سومەیە، مێعراج، بنت ئەلهودا، سەدر، ئیستقلال و عسمەت” لە شارەدێی زەڕینە، لانیکەم ٤٧ خوێندکار ژەهراوی بوون و بۆ نەخۆشخانە خومەینی ئەمشارە گواستراونەتەوە، شایانی باسە، دۆخی تەندرووستی زیاتر لە ٢٠ کەسیان ناجێگیرە. جێگەی ئاماژەیە، هێزەکانی ڕژیم بۆ بڵاوە پێکردن بە خەڵکی ناڕازی دەستیان کردووە بە تەقە کردن لە خەڵک.