تێکچوونی باری تەندروستی شەکیلا مۆنفەرد لە زیندانی قەرچەکی وەرامین
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022
”شەکیلا مۆنفەرد” زیندانی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی قەرچەکی وەرامین، کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی ئازار و ئەزیت و بێڕێزی کردن لە لایەن بەرپرسانی زیندان و هەروەها لێدان و ئەشکەنجە لە لایەن هەندێک لە زیندانیانی دیکەوە، مانی لە خواردن گرتوە. دەگوترێت باری تەندروستی ئەو ژنە چالاکوانە سیاسی ناجێگیرە و لە دۆخێکی خراپ دایە و شەوی ڕابردوو بێهۆش بووە.
شایانی باسە ئەگەر بەرپرسانی زیندان هەرچی زووتر هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی تەندرووستی ناوبراو هەڵنەگرن، لەوانەیە تووشی نەخۆشێن گەلێکی قەرەبوونەکراو بێت.