فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تەختەکردنی کافتریایەک لە شاری سنە بەهۆی “ڕەچاونەکردنی حیجاب”
شەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۲   |  15-04-2023

کافە گالەری تاران لە شاری سنە لە ژێر ناوی “ڕەچاونەکردنی حیجاب” ، لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارەوە تەختەکرا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوە کافە گالەری تاران لە شاری سنە بە بیانووی جێبەجێنەکردنی یاسایی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارەوە تەختە کرا.

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئەم کافەیە لە ستۆرییەکدا نووسیویەتی “کافە گالەری تاران بەهۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ تەختە کرا”.

شایانی باسە کە کافە گالەری تاران لە شەقامی حەسەن ئاوای سنە حەوت ساڵ پێش دەستی بەکار کردووە.